راگه‌یه‌ندراو
پارێزه رانی مافی مرۆڤ!
ئازادیخوازانی جیهان!
زیاتر له شه‌ش ساڵه په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی (شمال عێراق) له که‌ین و به‌ستێکی نێوان کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و حکومه‌تی تورکیه دا ده‌س به سه‌ر کراون، بێته‌فاوه‌تی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و که‌م لوتفی رێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی له حاست ئه‌م تراژیدیا ئینسانیه دا رۆژ به رۆژ که‌متر و بێ ره‌نگ تر ده‌بێ. له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه دا ئێمه به سه‌دان جار ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆمان دژ به‌م سیاسه‌ته ناعادڵانه‌ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و داوای ره‌وا و به‌ر حه‌ق و ئینسانیمان به گوێی جیهانیان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان
راگه‌یاندوه،به‌ڵام به داخه‌وه داواکاری و راگه‌یه‌ندراو و بانگه‌وازه‌کانی ئێمه له حاست ژیان چاره‌نووسی هه‌زار و
دووسه‌د ئینسانی بێ په‌ناه به هێند وه‌رنه‌گیراون .
له گه‌رمه‌ی هه‌ڵایسانی شه‌ڕێکی تر له ناوچه‌که‌دا، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به نوسراوه‌یه‌کی ره‌سمی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانمان له وه‌زعییه‌تی دژواری ئه‌م په‌نابه‌رانه ئاگادار کردۆته‌وه ونیگه‌رانی خۆمانمان پێ راگه‌یاندون
و ئه‌و کۆمیساریایه‌مان به به‌رپرس زانیوه له حاست ئه‌و رووداوانه‌دا که داوێن گیرمان ده‌بێته‌وه و داوامان لێ کردوون که له‌وه زیاتر ده‌رهه‌ق به کێشه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئینسانه بێته‌فاوه‌ت نه‌بن. به‌ڵام له وڵامی هه‌ر پێشهات وخه‌ته‌رێک که بۆ ئێمه دێته پێش، ده ڵێن ئێمه له گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیه پێک هاتوین که به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و 1200 په‌نابه‌ره دیپۆرتی ئێران و عێراق نه‌کرێنه‌وه.
به‌شێکی به‌رچاو له‌و په‌نابه‌رانه به هاوکاری دۆست و بنه‌ماڵه‌کانیان به شێوه‌ی غه‌یره قانوونی (قاچاخ) له ڕێگای
وڵاتانی دراوسێی تورکیه‌وه خۆیان له ده‌ستی ناعه‌داڵه‌تی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران نه‌جات بده‌ن و بگه‌نه وڵاتانی ئوروپایی و له‌و وڵاتانه داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن.هه‌رچه‌ند له‌م رێگایه‌شدا زۆر که‌س تووشی گیران و زیندان و دیپۆرت و ده‌یان نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌ری بوون و هه‌ر ئێستاش زیاتر له بیست که‌س له‌م په‌نابه‌رانه به ژن و مناڵه‌وه له زیندانه‌کانی حکومه‌تی یونان دا چاوه‌روانی چاره‌نووسیکی نادیار ده‌که‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 19 ئوکتوبر یه‌کێک له‌م په‌نابه‌رانه به ناوی ئه‌ییوب پڕنیانی (قه‌ره‌گوێزی) له کاتی چوونی بۆ خۆناساندن به پۆلیس (ئیمزا) له ئه‌منییه‌تی شاری (وان) قۆڵبه‌ست ده‌کرێ وبه ژن و مناڵه‌وه ره‌وانه‌ی سنوری ئێران ده‌کرێته‌وه که تا ئێستا له چاره‌نووسی هیچ هه‌واڵێک له ده‌ست دا نییه.
به پێی قسه‌ی شاهیدێک که ئاگاداری روداوه‌که بووه،ئه‌ییوب داوا و پاڕانه‌وه‌یه‌کی زۆری له مه‌ئمورینی پۆلیس کردوه که به هۆی خه‌ته‌ری گیانی راده‌ستی حکومه‌تی ئێران نه‌کرێته‌وه، به‌ڵام داواکه‌ی قبووڵ ناکرێ و پێی
راده‌گه‌یه‌نن که ئه‌مه ده‌ستوره و ئیمه ده‌بێ جێبه‌جیی بکه‌ین. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به زویی ئۆفیسی یوئێن له شاری (وان) ئاداری ئاگاداری ئه‌م رووداوه کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه هیچ هه‌نگاوێکیان بۆ به‌رگری له دیپۆرتی ئه‌م په‌نابه‌ره هه‌ڵنه‌گرتوه .
ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که داخ و که‌سه‌ری خۆمان له حاست ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌رده‌بڕین، رووی قسه‌مان ده‌که‌ینه کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و له حاست گیان و ئه‌منییه‌تی ئه‌ییوب و ژن و مناله‌که‌یدا ئه‌و کۆمیساریایه به به‌رپرس ده‌زانین.
بۆ جارێکی تریش داوا له رێکخراوه کوردستانیه‌کان، ناوه‌نده به‌شه‌ردۆسته‌کانی جیهان و هه‌موو ئازادیخوازان ده‌که‌ین که بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه بێده‌نگ و بێته‌فاوه‌ت نه‌بن و ناڕه‌زایه‌تی خۆتان له به‌رانبه‌ر ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و حکومه‌تی تورکیه ده‌رببڕن. هه‌ر له‌م کاته‌دا داوا له ئه‌ندامان لایه‌نگر و
دۆستانی حیزب و رێکخراوه کوردستانیه‌کان ده‌که‌ین که رووی فشار و داواکاریه‌کانیان بکه‌نه سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی که له‌وه زیاتر له حاست چاره‌نووسی ئه‌م تێکۆشه‌رانه‌ی که تا دوێنێ هاورێ و هاورێبازتان بوون بیده‌نگ و بێته‌فاوه‌ت نه‌بن و هه‌نگاوێکی جیددی و عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان هه‌ڵبگرن و ئیتر ئێمه و
ئێوه‌ش بۆ جارێکی ترشاهیدی ئه‌و روداوه تاڵانه نه‌بین که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین.بێده‌نگی و بێته‌فاوه‌تی له حاست ئه‌م روداوه وچاره‌نووسی ئه‌و ئازادیخوازانه، حاشا کردنه له رابردوو و خه‌بات و فیداکاری
چه‌ند ساڵه‌یان و مێژوو رووداوه‌کان وه‌ک خۆی ده‌نووسێته‌وه.
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی کئردی ئێرانی-تورکیه
19/10/2007